سەرۆک بارزانی پێشوازی لەمەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆکس لەعێراق و کوەیت و عومان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆکس لە بەغدا و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان ڕایدەگەیێنێت، جەخت لە پابەندی "گەلی کوردستان بە فەرھەنگی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکان" دەکاتەوە.

ڕۆژی سێشەممە (28/تشرینی دووەم/2023) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەتران غەتاس ھەزیم مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆکس لە بەغدا و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان کرد.

بارەگاری بارزانی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا مەتران غەتاس ھەزیم "سوپاسی ھەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ پاراستنی پێکھاتەکان کرد و پێزانینی بۆ گەلی کوردستان ھەبوو کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەسەر دەیانھەزار ئاوارەی کریستیان کردەوە."

ھاوکات ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا "کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم کریستیانەکانی عێراق و ناوچەکە باس کران و سەرۆک بارزانی جەختی لە پابەندبوونی گەلی کوردستان بە فەرھەنگی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکان کردەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین