شاندێکى سەرۆکایەتیى هەرێم بەناوى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەردانى کۆنسوڵخانەى فەڵەستین دەکەن
نوچەنێت:
ڕۆژى چوارشەممە (29/تشرینى دووەم/2023) فەلاح مستەفا، ڕاوێژکارى باڵاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆنسوڵخانەی گشتیی فەڵەستین لە هەولێر، سەردانی کۆنسوڵخانەکەیان کرد.
فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵاى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە ساڵیادی کردنەوەی کونسوڵخانەی فەڵەستین، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووینەتە کۆنسوڵخانەی گشتیی فەڵەستین لە هەولێر بۆ ئەوەی هاوسۆزی و پشتیوانی بەردەوامی گەلی کوردستان بۆ گەلی فەڵەستین دووپات بکەینەوە".
ڕاوێژکارى باڵاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دووپاتى کردەوە، "هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە هەموو مافە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین دەکات. لەوانەش چارەسەریی دامەزراندنی دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیل و رێزگرتن لە هەموو بڕیارە نێودەوڵەتییەکان لەم بارەیەوە".
هاوکات لەهەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، هاوسۆزی و پشتیوانی هەرێمی کوردستانی بۆ گەلی فەڵەستین دووپاتکردەوە.
لاى خۆیەوە نەزمى حەزوورى، کۆنسوڵى گشتیى فەڵەستین لە هەولێر ڕایگەیاند، "سەرۆک بارزانی و خەڵکی کوردستان رێزێکی زۆریان لە گەلی فەڵەستین گرتووە و هاوسۆزی خۆیان بۆ گەلەکەمان دەربڕیوە. داوا لە هەموو لایەک دەکەین پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین بکەن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment