سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى ڕێوڕه‌سمێكى تايبه‌تى (COP28) ده‌كات کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌ دوبه‌ى له‌سه‌ر بانگهێشتى هاوبه‌شى به‌ڕێزان خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێيه‌م، شاى شانشينى يه‌كگرتوو و شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمێكى تايبه‌تى پێشوازيى ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ى وڵاتان و به‌شدارانى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕانى كه‌شوهه‌وا (COP28)دا كرد.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/تشرینى دووەم/2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌ندى كارى خێرخوازى و گۆڕانى كه‌شوهه‌وايه‌‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كاره‌كانى (COP28)دا، له‌لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تيى ئيمارات بۆ كۆنفرانس‌ و ده‌ستپێشخه‌ريى بازاڕى به‌رده‌وامه‌وه، ساز ده‌كرێت. 

لەو کۆڕبەندە ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ و ميوانان بانگهێشتى ڕێوڕه‌سمى ئه‌م ئێواره‌يه‌ كراون كه‌ سبه‌ى به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى لووتكه‌ى دوو ڕۆژى يه‌كه‌مى كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌گه‌ڵ‌ كردنه‌وه‌ى (COP28)دا دێت كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ به‌شدرايى سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان و ميوانانى باڵا و شاره‌زايان ده‌ستپێده‌كات و تا دوانزه‌‌ى ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. تيايدا وڵاتان و نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانى ئه‌م بواره‌ و كه‌ر‌تى تايبه‌ت، لێكۆڵينه‌وه‌ و گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا و پلان و ڕێكاره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان له‌سه‌ر ئاستى جيهان ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین