مەسرور بارزانى لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆک حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئیمارات لەگەڵ سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یەکگرتووەکان کۆبووەوە کۆبووەوە و هەردوولا دۆخى سیاسى عێراقییان تاوتوێ کرد.

ڕۆژى شەممە (دوو/کانوونى دووەم/2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە شاری دوبەی، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یەکگرتووەکان کۆبووەوە.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕو ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.

هەروەها مەسرور بارزانی جەختی لە "گرنگیی رۆڵی یونامی و بەردەوامبوونی لە ئەرکەکانی لەپێناو سەقامگیریى ئاشتی و ئاسایشى عێراق" کردەوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، باسی لە پێویستیی "چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرد و داوایکرد نەتەوەیەکگرتووەکان رۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا بگێڕێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین