حكومەتى هەرێم رەتى دەكاتەوە هێرش كرابێتە سەر فڕۆكەخانەى هەولێر
نوچەنێت
گرووپەكانى مقاوەمەى عێراقى رايگەياند، هێرشيان كردۆتە سەر بنكەيەكى سەربازى ئەمەريكى لە فڕۆكەخانەى هەولێر، حكومەتى هەرێميش رەتى دەكاتەوە هيچ هێرشێك كرابێتە سەر ئەو فڕۆكەخانەيە.
ئەمڕۆ يەكشەممە (سێ/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (شەرقولئەوسەت) بڵاوى كردەوە، گرووپەكانى مقاوەمەى عێراقى راگەيێندراوێكيان بڵاوكردەوە تێيدا هاتووە، سەرلەبەيانى ئەمڕۆ هێرشيان كردۆتە سەر بنكەيەكى سەربازى لە فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر.
بەگوێرەى راگەيێندراوەكەى گرووپە چەكدارەكان، ئەو هێرشە بۆسەر بنكەيەكى سەربازى ئەمەريكى بووە، ئامانجەكەى خۆشى پێكاوە.
لە بەرانبەردا، بەرپرسێکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەياند، "ئەو زانیارییانە رەت دەکەینەوە و هیچ هێرشیک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر."
لەدواى كۆتايى هاتنى ئاگربەستى نێوان بزووتنەوەى حەماس و حكومەتى ئيسرائيل كە نزيكەى حەفتەيەك بەردەوام بوو، جارێكى ديكە گرووپە چەكدارەكانى مقاوەى عێراقى هێرشەكانيان بۆ سەر بنەكانى ئەمەريكا لەناو خاكى عێراق دەست پێكردۆتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment