سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بەدران ئەحمەد حەبیب دەكات
نوچەنێت:
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى کۆچى دواییى برایەکەى، سەرەخۆشى لە نووسەر و ڕۆژنامەنووسى ناسراو بەدران حەبیب دەکات.
ڕۆژى چوارشەممە (شەش/کانوونى یەکەم/2023) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و نووسەری دیار بەدران ئەحمەد حەبیب، "بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبووی برا گەورەیان، سەرەخۆشی لە خۆی و خانەوادە بەڕێزەكەیان كرد."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، "وێڕای هاوخەمی، هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لای خۆیەوە بەدران ئەحمەد حەبیب، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەربڕی.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment