ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە مادەى هۆش سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکات.

ڕۆژى پێنجشەممە (حەوتى کانوونى یەکەم/2023) بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و هاوکات بڕی زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک لەجامایکا و بڕێک حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەرداگیرا ."

هاوكات لە ڕاگەیێندراوەکەدا روونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەڵێت، "لەڕێکەوتی (٦)ـی(١٢)ـی (2023)، لەچاڵاکییەکی سەرکەوتوودا دوای وەرگرتنی بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد، هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنیشیان زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک جامایکاو حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیرا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین