زەوییە داگیرکراوەکانی سنووری ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆ کورد دەگەڕێندرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دژوار فایەق، سەرۆکی بۆردی ماددەی (140) لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ گێڕانەوەی (900) ھەزار دۆنم زەوی بۆ کورد و تورکمان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، کە ئەو زەوییانە لە چوارچێوەی پرۆسەی بەعەرەبکردندا دراون بە عەرەبی ھاوردە.

سەرۆکی بۆردی ماددەی (140) لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێم ڕۆژی (7-12-2023) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق پرۆژە یاسایەکی ناردووە بۆ پەرلەمان، تا بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی سەردەمی بەعس ھەڵبوەشێنێتەوە. داواشمان لە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە گرێبەستی زەوی کشتوکاڵی بۆ عەرەبە ھاوردەکان نوێ نەکەنەوە.

دژوار فایق سەبارەت قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی سەردەمی ڕژێمی بەعس دەشڵێت، بەغدا بڕی (200) ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خێزانانەی ماددەی (140) دەیانگرێتەوە.

ھەروەھا ئەو دووپاتی دەکاتەوە، ئەو عەرەبە ھاوردانەی قەرەبووکراونەتەوە بۆیان نییە بگەڕێنەوە، لەمەودوا ئەم بابەتە لە ڕێگەی یاساوە چارەسەر دەکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین