پرسەنامەیەک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پرسەنامەیەکى ئاراستەى بنەماڵەى خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا عەبدوڵا قەڵاتى و مامۆستایانى ئاینى کرد.

ئەمڕۆ هەینى (15/ كانوونى یەکەم/ 2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پرسنەمایەکى ئاراستەى بنەماڵەى مامۆستا مەلا عەبدوڵا قەڵاتى کرد، بە بەشێکى پرسە نامەکە هاتووە، “خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى درێژى به‌ خزمه‌تى زانست و بوارى ئايينى به‌خشى‌."

دەقى پرسەنامەى سەرۆکى هەریمى کوردستان:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزى زاناى ناودار و كه‌سايه‌تيى ديارى ئايينيى كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا قه‌ڵاتى و مامۆستايانى ئايينى ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم.

خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى درێژى به‌ خزمه‌تى زانست و بوارى ئايينى به‌خشى‌. خواى مه‌زن گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/12/15

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین