سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە حکومەت و گەلى کوەیت دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچى دوایی شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری كوه‌یت سەرەخۆشى لە گەل و حکومەت دەکات.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (16-12-2023) سەرۆگ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) پەیامێکى سەرەخۆشىبڵاوکردەوە و نووسیوویه‌تی، "سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵ بۆ خەڵک و سەرکردایەتی دەوڵەتی کوەیتی دۆست راده‌گه‌یه‌نم، بەهۆی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح".

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە بەشێکى پەیامەکەیدا دووپاتى دەکاتەوە، "ئێمە لە هەرێمی کوردستانی هاوبەشی خه‌م و ناخۆشییه‌كانتانین، داوا له‌ خودای گه‌وره‌ ده‌كه‌ین خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شادبكات و سه‌بر و ئارامیش به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت".

ئەمڕۆ شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح لە تەمەنى (86) ساڵى کۆچى دواییکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین