سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لەهەولێر کۆبووونەوە و هەردوولا هاوڕان، کە نابێ بەغدا "وەک هاووڵاتیی پلەدوو، ڕەفتار لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات."

ڕۆژى چوارشەممە (20/کانوونى یەکەم/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانپێشوازی له‌ ڤیکتۆریا نولاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سیاسی کرد.

حکومەتى هەرێم لەبارەى کۆبوونەوەکەدا دەڵێت، ئەلینا ڕۆمەناوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا لە عێراق ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕا.

سەبارەت بەکێشەکانى نێوان هەولێر- بەغدا، هەردوولا چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە پێوست زانى. هەروەها "هاوڕابووین لە سەر ئەوەی پێویستە حکومەتی فیدراڵ ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت و نابێت بەغدا وەک هاووڵاتیی پلەدوو ، ڕەفتار لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات."

هاوكات مەسرور بارزانى، جەختى لە "گرنگیی بەهێزکردنی سیستەمی فیدراڵی و پتەوکردنی بنەما دیموکراتییەکان لە عێراقدا کردەوە ."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا "پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی لە چوارچێوەی عێراقدا" دووپات کردەوە.

هەروەها پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین