ئاسایشى هەولێر (15) کەسى بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر دەستگیرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری توانیانە (15) کەس بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر دەستگیر بکەن.

ڕۆژى هەینى (22/کانوونى یەکەم/2023) ئاسایشى هەولێر، دەستگیر کردنی (15) کەس بەتۆمەتی بازرگانی کردن بەماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیاند،

لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر "توانیمان لەماوەی یەک مانگدا (15) کەس دەستگیر بکەن بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان."

لە ڕاگەیێندراوەکەى ئاسایشى هەولێر ئەوەش هاتووە، "لەکاتی دەستگیر کردنیاندا دەستمان گرت بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ و هیرۆین و تلیاک و حشیش و حەبی ترامادۆڵ )هەروەها دەستمان گرت بەسەر چەند پارچە چەکێکی بێ مۆڵەت و کەل و پەلی پێوانەکردن و کێشانی ماددەی هۆشبەر."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین