پارێزگارى هەولێر: لەبەر خەڵک قەدەغەى گشتى سەرتاسەرى رانەگەینێدرا کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر ئەمڕۆ بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، حکوومەت بە نیازبوو قەدەغەى گشتى هاتووچۆ ڕابگەینى بەهۆى زۆربوونى تووشبوونى کۆرۆنا، بەڵام بۆ ڕەچاوکردنى ژیان و گوزەرانى خەڵک حکوومەت ئەم بڕیارەى نەداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى گوت، لیژنەى باڵاى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا  بەنیاز بوو قەدەغەى گشتى هاتووچى رابگەینى، بەڵام  بە بارودۆخى ئابوورى خەڵک و هاتنى مانگى، کە دەرگاى مزگەوتەکانیش کرانەوە چونکە ئەم مانگە تایبەتەمەندى خۆى هەیە.

هەروەها پارێزگارى هەولێر گووتیشى، له‌‌ مانگی ره‌مه‌زاندا جموجۆڵی بازاڕ و كه‌سابه‌ت گۆڕانگاری به‌سه‌ردادێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌ لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا و له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆن ره‌چاوی ئه‌و داخوازییانه‌ی خه‌ڵكمان كرد، رێكاره‌كان كه‌متربوونه‌وه‌، كه‌واته‌ پێویست به‌ خۆپارێزی زیاتر ده‌كات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین