بەڕێوەبەرایەتیى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر (100) کیلۆگرام ماددەى هۆشبەر دادەگرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان  لەڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، "سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و هاوکات بڕی زیاتر لە (100) کیۆگرام حەبی کپتاگۆن دەستی بەسەرداگیرا."

ڕۆژى دووشەممە (25/کانوونى یەکەم/2023) بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لەبەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕێکەوتی (20-12-2023)، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام و پاش وەرگرتنی بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر دەستگری بکرێ."

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هەروەها لەئەنجامی لێکۆڵینەوەو گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، توانرا لەپارێزگای (زیقار) دوو بازرگانی تر و لەگەل بڕی (100) کیلۆگرام حەبی هۆشبەری کەپتاگۆن دەستی بەسەردا بگیرێت."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین