مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن پەیوەندی بە وەزیری پێشمەرگەوە دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

خوشکی وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد، مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی شۆڕش ئیسماعیل دەکات.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە (30/کانوونى یەکەم/2023) حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویمردەوە، "سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە دەکات بۆ کۆچی دوایی خوشکی."

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکی."

ھەروەھا بەپێی ڕاگەیێندراوەکە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی "ھاوخەمی خۆی پێگەیاند و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت."

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، لەلایەی خۆیەوە "بەناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و ھاوخەمی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەربڕی."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین