سەرۆک وەزیرانى عێراق داواى لێکۆڵینەوەى لە هێرشەکەى شارى هەولێر دەکات کوردستانی

نوچه‌ نێت

محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق داواى کردووە لێکۆڵینەوەى خێرا و گشتگیر لە هێرشەکەى دونێى سەر شارى هەولێر بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (31/ كانوونى یەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، حکومەتى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکراى کردووە، سەرۆک وەزیرانى عێراق و فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان دەزگا ئەمنییەکانى راسپاردووە لێکۆڵینەوەى گشتگیر لە هێرشەکەى سەر بارەگایەکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان لە شارى هەولێر بکەن. 

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، فەرماندەى  گشتى هێزە چەکدارەکان داواى کردووە لێکۆڵینەوەى خێرا لەو هێرشە تاوانکارییە بکرێت، دەزگا ئەمنییەکانیشى راسپاردووە بە هەماهەنگى لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان چاودێرى لێکۆڵینەوە بکەن، بە ئامانجى گەیشتن بە ئەنجامێک بۆ ئاشکراکردنى لایەنى جێبەجێکار.

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەو هێرشەى بە دەستدرێژى بۆ سەر سەروەرى نیشتیمانى ناوبردووە و پێى وایە ئەوە یاریکردنە بە ئاسایش و سەقامگیریى ناوەخۆى عێراق.

سەر لە ئێوارەى  درۆنی بۆمبرێژکراو هێرش کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پیرمام-هەولێر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین