لەسەر بودجەى سەرۆکایەتى هەرێم پارکى هەریر کرایەوە کوردستانی

نوچه‌ نێت

ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر لە کردنەوەى پارکى هەریر سوپاسى سەرۆک نێچیرڤان بازرانى دەکات، کە لە سەر بودجەى سەرۆکایەتى هەرێم پارکى هەریرى درووستکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (یەکى کانوونى دووەم/ 2024) ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، سوپاسى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکەم، کە وەک پاڵپشتییەک بۆ حکومەتى هەرێم و زیادکردنى رێژەى سەوزایى بودجەى ئەو پارکەى دابین کردووە.

پارێزگارى هەولێر ئاماژەى بەوەش کرد، کە ئەو پارکە بە گوژمەى نزیکه‌ی یه‌ک ملیارو (500) دینار دروستکراوه‌، هيواشى خواست ئەو پارکە ببێتە جێگەى رەزامەندى دانیشتوانى ناحیەى هەریر.

بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی زیاتر بە سنووری هەریر دەدرێت بەتایبەتی لە رووی هەلی کار.

پارێزگاری هەولێر "لە ئایندەیەکی نزیکدا، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە گرنگی زیاتر بە سنووری هەریر دەدرێت، هەلی کار بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دەڕەخسێنرێت".

بە گوتەى پارێزگارى هەولێر، پارکى هەریر لە سەر رووبەرى دوو ملیۆن و (29) هەزار و (656) مەتر درووستکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین