توێژینه‌وه‌یه‌ك: خه‌ڵكى عێراق له‌ ته‌مبه‌ڵه‌كانى جیهانن رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر ته‌مبه‌ڵى ئه‌نجام دراوه‌، خه‌ڵكى به‌رازیل و عێراق و سامواى ئه‌مریكى و سعوودیه‌ و كوێت ته‌مبه‌ڵترین كه‌سن له‌سه‌ر رووى زه‌وى.

ماڵپه‌ڕى سۆمه‌ریه‌ نیوزى عێراقى ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ى نیسان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ ماڵپه‌ڕى NewsPatrolling بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكى پێنج وڵاتى وه‌ك ته‌مبه‌ڵترین كه‌سانى سه‌ر زه‌وى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

به‌ پله‌ى یه‌كه‌م به‌رازیل دێت و دواتر عێراق و ئینجا سامواى ئه‌مریكى و سعوودیه‌ و كوێت دێن.

پێوه‌رى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى دووپاتى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌، كه‌ رۆژانه‌ نیو كاتژمێر وه‌رزشه‌ و پێنج رۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین