كه‌شناسى هەرێم پێشبینى دەکات بەفر و باران ببارێت کوردستانی

نوچەنێت:

شەپۆلێکى باراینى بەفر و باران چەند پارێزگایەکى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و دەشڵێت، سبەى لە هەولێر و دهۆک دابارین زیاتر دەکات.

ڕۆژى پێنجشەممە (چوارى کانوونى دووەم/2024) کەشناسى هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەورى تەواو دەبێت.  لە دوای نیوەڕۆ نمە باران دەست پێدەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی و سنورى پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاویەکانى . لە شەو درەنگدا لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان بەفر بارینى کەم دەبێت بە تایبەت شاخە بەرزە سنووریەکان، هەروەها لە کاتەکانی شەو ئەگەری دروست بوونی تەم بە ڕیژەی جیاواز هەیە."

سەبارەت بەکەشوهەواى سبەى هەینى، "ئاسمان بە گشتی هەوری دەبێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین باران بارین بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبێت، لە ئێوارەدا لەم ناوچانە ئاستی دابارین زیاد دەکات. لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لەبەشێک لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک نمە باران دەبێت. هەروەها لە کاتی باران بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر بارین دەبێت. پێشبینی دروست بوونی تەمێکی کەم دەکرێت بە درێژایی کاتەکانی سبەی هەینی ".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین