سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز د. ئه‌ندريا ناسى، باڵيۆزى نوێى نه‌مسا له‌ عێراق كرد و لەو کۆبوونەوەدا پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتى کانوونى دووەم/ 2024) سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى نەمسا کرد له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا  پيرۆزبايى له‌ ناسى كرد بەبۆنەى بەزرکردنەوەى پله‌ى نوێنه‌رايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق بۆ باڵيۆزخانه‌ و وه‌ك باڵيۆزى نه‌مسا له‌ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ باڵيۆزى نه‌مسا سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه‌، به‌تايبه‌تيش له‌ بواره‌كانى سياسى، ئابوورى و كولتووريدا. له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ نيازى نه‌مسا بۆ كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رايه‌تييه‌ك له‌ هه‌رێمى كوردستان كرا.

دۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین