سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک وەزیرانى عێراق کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە، سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەدا "گفتوگۆیەکی جددی دەربارەی ھەنگاوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ چارەسەرکردنی پرسی بودجە و مووچە و ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان" کرا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (13/کانوونی دووەم/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع ئەلسوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵی کۆبووەوە.

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا "دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا تاوتوێ کران. ھەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و سەروەریی وڵات و دوورگرتنی عێراق لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە"‌ کردەوە.

ھاوکات ئاماژە بەوەدەکات، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا "گفتوگۆیەکی جددی دەربارەی ھەنگاوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ چارەسەرکردنی پرسی بودجە و مووچە و ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان و بابەتەکانی دیکەی کارگێڕی و دارایی و ئابووری کرا."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا "ھەردوولا ھاوڕا بوون کە ئەو پرسانە بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن و نابێ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان زیانمەند بن. ھەروەھا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ چارەیەکی یەکجاری بۆ بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ھەبێت و تێکەڵ بە پرسەکانی دیکە نەکرێت."

ھەروەھا دەشڵێت، چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین