رۆژنامەى شەرقولئەوسەت: سەردانەكەى سەرۆكى هەرێمى كوردستان سەركەوتووبوو کوردستانی

نوچەنێت

رۆژنامەى شەرقولئەوسەت لە راپۆرتێكدا باس لە ناوەڕۆكى سەردانەكەى سەرۆك نێچيرڤان بارزانى دەكات و بە سەردانێكى سەركەوتوو ناوى دەبات، كە بۆتە هۆى چارەسەركردنى بەشێك لە ناكۆكييەكانى نێوان هەولێر و بەغدا.

ئەمڕۆ دووشەممە (15/ كانوونى دووەم/ 2024) رۆژنامەى (شەرقوئەوسەت) لە راپۆرتێكدا تيشكى خستۆتە سەر ناوەڕۆكى سەردانەكەى سەرۆكى هەرێمى كوردستان، رۆژنامەكەمە نووسيوويەتى سەركەوتنى سەرۆكى هەرێمى كوردستان لەو روانگەوەيە كە ئەنجوومەنى وەزيرانى عێراق رۆژى يەكشەممە دەنگى دا لەسەر رەوانەكردنى زياتر (618) بۆ مووچەى فەرمانبەرانبەرانى هەرێمى كوردستان.

رۆژنامەكە لە بەشێكى ديكەى راپۆرتەكەى نووسيوويەتى، حكومەتى ناوەندى پەنا دەباتە بەر خۆپارێزى لە ئاڵۆزييەكانى پەيوەست بە ياساى بوودجەى گشتى، هەندێك سەرچاوەش باس لەوە دەكەن ئەو بڕە پارەيە بە شێوەى قەرزە، نەك بەشێك بێت لە پشكى هەرێم لە بوودجە.

رۆرژنامەى شەرقوئەوسەوت باسى لەوە كردووە، كە رۆژى شەممەى رابردوو سەرۆك نێچيرڤان بارزانى لە بەغدا بەشدارى لە ساڵيادى تيرۆركردنى محەمەد باقر حەكيم سەرۆكى ئەنجوومەنى باڵاى شۆڕشى ئيسلاميى لە عێراق كرد، پاشان لەگەڵ سەرۆك وەزيران و سەرۆكى كۆمار و  جێگرى سەرۆكى پەرلەمان و حەيدەر عەبادى سەرۆك وەزيرانى پێشووترى عێراق و بەرپرسانى ديكەى پارتە سياسييەكانى عێراق كۆبووەوە، رۆژنامەكە نووسيوويەتيەتى، وەك ديارە لەو زنجيرە ديدارەى توانيويەتى بەرپرسانى بەغدا قەناعەت بێهێنێت هاوكارى فەرمانبەرانى هەرێم بكەن.

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات، ئەوەى تيبينى كراوە، سەرۆكى هەرێمى كوردشتان لە هەموو ديدارەكانى جەختى لەسەر مووچەى فەرمانبەران و چارەسەرى ناكۆكييەكانى نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ماددەكانى بوودجە كردۆتەوە، وەك نووسيوويەتى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە وتارەكەى لە ساڵيادى محەمەد باقر حەكيم باسى لەوە كرد، بەهۆى چارەسەرنەكردنى پرسى مووچە خەڵكى هەرێم لە دۆخێكى خراپ دەژين، پێويستە ئەو پرسە چارەسەر بكرێت. 

سەبارەت بەو سەردانە ئيدريس شەعبان، ئەندامى پارتى ديموكراتى كوردستان جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، گفتوگۆكانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان لەگەڵ بەرپرسانى بەغدا ئەرێنى بووە، لە هەموو ديدارەكان جەختى لەسەر چارەسەركردنى كێشەكانى نێوان بەغدا و هەولێر كردۆتەوە كە پێويستە كۆتتيى بەو قەيرانە بهێندرێت، بەتايبەتيش پشكى هەرێمى كوردستان لە بوودجەى عێراق.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى گوتى، ئاراستەيەك لە ناو چوارچێوەى هەماهەنگى هەيە، كە نابێت ناكۆكييەكان بەردەوام بێت، چونكە ئەوە زيان بە سەقامگيرى عێراق دەگەيێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین