سەرۆك بارزانى پێشوازى لە كۆنسڵى كۆرياى باشوور دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك مەسعوود بارزانى، پێشوازى لە سینگچۆل لیم، کۆنسوڵی گشتیی نوێی کۆریای باشوور لە هەولێر کرد، لە ديدارێكدا گفتوگۆيان لەسەر پەيوەندييەكانى كۆريا و هەرێمى كوردستان كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (15/ كانوونى دووەم/ 2024) سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریای باشوور لە هەولێر دەکات، لە دەسپێکی دیدارەکەدا کۆنسوڵی کۆریای باشوور دڵخۆشیی خۆی نیشاندا کە وەک کونسوڵی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووە.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى  سینگچۆل پێزانینی بۆ ڕۆلی کوردستانیان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەبوو کە لە پێناو ئازادی و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش تێکۆشاون. هەروەها باسی لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری کۆریای باشوور کرد و ئامادەیی خۆی و وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پتەوکردن و هێشتنەوەی ئەو پەیوەندیانە لە هەموو بوارەکاندا.

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی کۆریای باشوور لە هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها سوپاسی گەل و حکومەتی کۆریای باشوور و هێزی زەیتونی کۆریای باشوور کرد کە هاوکاریی هەرێمی کوردستانیان کردووە، و هیوای خواست پەیوەندییەکانی هەردوولا پەرەیان پێبدرێت و زیاتر پێشبخرێن.

لە بەشێكى ديگەى ديدارەكەدا گفتوگۆيان لەسەر باروودۆخی سیاسی و ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە بەگشتیی كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین