سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌شداریى پرسه‌ى شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یى ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (17/كانوونى دووەم/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ مزگه‌وتى سه‌واف له‌ هه‌ولێر، به‌شدارى له‌ پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یى و كچه‌ ساواكه‌یدا كرد، كه‌ له‌ هێرشى مووشه‌كیى سوپاى پاسدارانى ئێراندا بۆ سه‌ر هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ى سڤیل، پێرى شه‌و شه‌هید بوون.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرکایەتیى هەرێمى کوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى قووڵى خۆى پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزى خوالێخۆشبوو كرد و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانیان به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت."

هاوکات ئاماژە بەوەدەکات، "لاى خۆیانه‌وه‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یى سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ به‌شدارى و هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین