شاندێکی پەرلەمانى عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی ئێران سەردانى هەولێر دەكات کوردستانی

نوچەنێت

بۆ لێكۆڵينەوە لە مووشەكبارانەكەى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ سەر شارى هەولێر، شاندێكى ليژنەى پەيوەندييەكانى دەرەوەى پەرلەمانى عێراق سەردانى شوێنى رووداوەكە دەكەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە (21/ كانوونى دووەم/ 2024) بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر، شاندەکانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتن و راستەوخۆ سەردانی خانووەکەی پێشڕەو دزەیی بکەن.

ئامانجى ئەو سەردانە لێكۆڵینەوە و ئامادەكردنى راپۆراێكە لەسەر هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمى كوردستان بەگشتى ماڵى پێشڕەو دزەیى بەتایبەتى.

پێشووتریش شاندی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی برینداران و شوێنی مووشەکبارانەکەی کرد و راگەیاند، ئەو خانووەی مووشەکبارانکراوە ماڵی هاووڵاتییەکی سڤیلە، نەک بنکەی مۆسادی ئیسرائیل.

شەوى (15)ى ئەم مانگە سوپاى پاسداران بە مووشەك هێرشكردنە سەر ماڵى پێشڕەو دزەیى لە ئەنجامدا خۆیى ژیناى كچى و كەرەم مخیایل و خزمەتكارێكى گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین