ئەنجامى گەڕان و پشکنینەکانى ماڵى شەهید پێشڕەو دزەیی ڕاگەیێندرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەرگریی شارستانى هەولێر ئەنجامى پرۆسەى گەڕان و پشکنییەکانى لە ڕێگەى تیمێکى (300) کەسى، لە ماڵى شەهید پێشڕەو دزەیی بڵاوکردەوە، بەڵام بەڵام تەرمی (میشێل) خزمەتكارە فلیپینیەكە تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

ڕۆژى سێشەممە (23/کانوونى دووەم/2024) کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەى پڕۆسەى گەڕان لە ماڵی شەهید پێشڕەو دزەیی، ڕایگەیاند، "دوای زیاتر لە هەفتەیەک کارکردن، پڕۆسەی پشکنین و گەڕان بۆ دۆزینەوە تەرمی کارگوزارە فیلیپینییەکە (میشێل) کارگوزارە فلیپینییەکە کۆتایی هات، بەڵام تەرمەکەی نەدۆزرایەوە و چارەنووسی نادیارە".

لەبارەى تەرمى میشێل وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتیشى، "لەماوەی ئەم هەفتەیەدا تەنها چەند پارچەیەکی بچووکی جەستەی دۆزیوتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەولێرمان کردووە بۆ ئەوەی بەراورد بکرێن لەگەڵ جەستەی قوربانیانی دیکەی بۆردوومانەکە."

درەنگانى شەوى دووشە (15-1-2024) سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکى دوورهاوێژ و درۆنى بۆمبڕێژکراو هێرشى کردە سەر چەند شوێنێکى هەولێر، لەوانە ماڵى سەرمایەدارى کورد پێشڕەو دزەیی، بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین