كەشناسى: لە چەند ناوچەيەكى هەرێم بەفر دەبارێت
نوچەنێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (25/كانوونى دووەم/ 2025) كەشناسی هەرێمى كوردستان بڵاوى كردەوە، سبەی شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سەرەتا لە پارێزگای دهۆکەوە بە نمەباران و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات، دواتر تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی رايگەياند، "سبەی هەینی بەتایبەت لە شەودا تاوەبارانی باش دەبارێت؛ پلەی گهرما پێنج پله نزم دەبێتهوه و ئهگهری سهرمایهكی تووند ههیه".
ئەو شارەزايە ئاماژەى بەوەش كرد، شەوی شەممە لە ناوچە شاخاوییهكانی سلێمانی، پێنجوێن، سۆران، بیاره، پیرەمەگروون و سەنگاو بەفر دەبارێت.
سەبارەت بە پلەكانى گەرماش، بەگوێرەى كەشناسى هەرێم، ئەمڕۆ پلەی گەرما نزیکەی سێ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ.
بەرزترین پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێ: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
دهۆک: 8 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment