سەرۆک بارزانى پیرۆزبایى لە کاکەییەکان دەکات کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک مەسعوود بارزانى کوردستان بەبۆنەى جەژنی یارانی قەوڵتاس پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و جیهان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25/ كانوونى دووةم/ 2024) سەرۆک بارزانى پەیامێکى پیرۆبازیى ئاراستەى کاکەییەکان، لە بەشێکى پەیامەکەى سەرۆک بارزانى هاتووە، " هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکانمان و تێكڕای پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەردەم جەژن و بۆنەكانیان لە ئارامی و خۆشیدا بکەنەوە."

 پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکانمان و تێكڕای پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەردەم جەژن و بۆنەكانیان لە ئارامی و خۆشیدا بکەنەوە.

لەو بۆنەیەدا جەخت لە بەهێزتركردنی كولتووری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان و پاڵپشتیكردنی ماف و داواكانی پێكهاتەكان دەکەینەوە.

بمێنن لە خێر و خۆشیدا.

مسعود بارزانی

25ی كانوونی دووەمی 2024

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین