سەرۆک بارزانى: پاڵپشتى گفتوگۆکانى نێوان عێراق و ئەمەریکا دەکەین کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک مەسعوود بارزانى، لە پەیامێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پاڵپشتى هەنگاوى محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکەین، بۆ دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمەریکا.

شەوى رابردوو (25/ كانوونى دووەم/ 2024) سەرۆک بارزانى لە پەیامێکدا پێشوازى لە دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکانى نێوان عێراق و ئەمەریکا کردەوە، دەشڵێت، "دانوساندن تاکە ڕێگەی دروستە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا."

دەقى پەیامى سەرۆک بارزانى:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە سەرۆکایەتیی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوساندن لەگەڵ ئەمەریکا بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی لەپێناو گەرەنتیکردنی بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات لە پەلامارە دەرەکییەکان بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هەرێمی کوردستانیشەوە.

دانوساندن تاکە ڕێگەی دروستە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

مسعود بارزانی

25ی کانوونی دووەمی 2024

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین