باڵیۆزى ئەمەریکا سەرکۆنەى هێرشەکەى گێڵگەى گازى کۆرمۆر دەکات کوردستانی

نوچه‌ نێت

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس سەرکۆنەى هێرشەکەى سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر دەکات و جەختیش لەسەر پشتیوانى حکومەتى هەرێم و عێراق دەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی (26/ کانووی دووەمی 2024) باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، رایگەیاند: "سەرکۆنەی ئەو هێرشەی دوێنیی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان دەکەم."
باڵیۆزى ئەمەریکا ئاماژە بەوەش دەکات، کە هێرشەکە بووە هۆی تێکدانی ژێرخان و پچڕانی وزەی کارەبا لە ملیۆنەها کەس لە ناوەڕاستی وەرزی زستاندا.
هەروەک لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانیکردنی سەروەریی عێراق دەمێنێتەوە."
شەوى رابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر، بەهۆى هێرشەکەوە کۆگایەکی هەڵگرتنی سووتەمەنی گڕیگرت، ئەوەش کاریگەرى لە وێستگەکانى کارەبا درووست کردووە، بەوهۆى کارەباى هەرێمى کوردستان کەم بۆوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین