سەرۆكى هەرێمى كوردستان سەرەخۆشى لە گەلى ئەمەریكا دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێیچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵایەتى ئێكس پەیامێكى بڵاوكردەوە تێیدا، بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن دەکات کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئە وڵاتە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، (29/کانوونی دووەمی 2024) سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێكى ئاراستەى گەلى ئەمەریكا كرد، لە پەیامەكەى دەڵێت، "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن دەکەم و سەرەخۆشی لە خێزانی سەربازە کوژراوەکان دەکەم."
سەرۆك نێچیرڤان بارزانى لە بەشێكى دیكەى پەیاماكەى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریکا دەوەستینەوە. هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەکەین."
بەگوێرەى زانیارییەكان شەوى رابردوو لە هێرشێكدا بۆ سەر هێزەكانى ئەمەریكا لە سنوورى ئوردن و عێراق سێ سەربازى ئەمەریكى كوژران و (34) سەربازى دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین