(٣٧) ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی تێدەپەڕێت ئەندازیاری بەرەی کوردستانی کوردستانی

نوچەنێت:

ئیدریس مەلا مستەفا بارزانی، لە ڕۆژی وەکو ئەمڕۆ (٣٧) ساڵ لەمەوبەر، کۆچی دواییکرد، کە ڕۆڵێکی کاریگەر و یەکلایی کەرەوەی ھەبوو لەمێژووی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان لە ھەردوو ڕووی سیاسی و سەربازیی.

ئیدریس بارزانی لە (١٩٤٤)دا لەدایکبووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە کەربەلا دەستپێکرد، دوای چەندین ساڵ ژیان کردن لە دووری باوی مەلا مستەفا بارزانی، لە (١٩٦١) لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلوول، پەیوەندیی بە شۆڕشەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە.

لە کۆنگرەی ھەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە (١٩٧٠)دا، ئیدریس بارزانی بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵدەبژێردرێت، ھاوکات ڕۆڵی باڵای بینیوە لەگەڵ شاندی شۆڕشی ئەیلوول لە گفتۆگۆکانی حکومەتی عێراق و شۆڕش لە   بەدەستھێنانی ماف و داوا ڕەواکانی گەلی کورد.

دوای پەیماننامەی جەزائیر و نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، جارێکی کرد، بە سەرکردایەتیی ئیدریس و بارزانی و سەرۆک مەسعود بارزانی، شۆڕشی گوڵان ھەڵدەگیرسێن و خەباتی پێشمەرگە دژی ڕژێمی بەعس دەستیپێکرد.

لە (١٩٨٦)دا بە دەستپێخەری ئیدریس بارزانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەرەکی نوێی سیاسی پێکدێت و لە (١٩٨٨) ئەم دەستپێشخەرییە دەبێتە دەبێتە لە ھەوینی لە دایکبوونی بەرەی کوردستانی. 

سەرۆک مەسعود بارزانی، لە کتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد – شۆڕشی گوڵان)، لەبارەی ئیدریس بارزانی دەڵێت، "کاک ئیدریس، مرۆڤێکی زۆر گەورە بوو، گەورەیییەکەشی لە تێگەیشتوویی و پێگەیشتوویییەکەیەوە سەرچاوەی گرتبوو و ببووە ھۆی نەرمونیانییەکەشی".

ئیدریس بارزانی کە ناسناوی ئەندازیاری بەرەی کوردستانی پێدراوە، سەرۆک بارزانی لە کتێبەکەی ئاماژە بەوە دەکات، " کاک ئیدریس بڕوایەکی تەواوی بە پاراستنی ناسنامە و شوناسێکی یەکگرتووی ناو بزاڤی رزگاریخوازی کورد ھەبوو، بایەخ و گرنگی زۆری بە فرەلایەنی دەدا لە ژیانی پارتایەتیدا، ئەم دوو فاکتەرە ھۆکاری سەرەکی بوون لە رەخساندنی دەرفەتی ئاشتبوونەوەی گشتی لە ساڵی (١٩٨٦) بەو ھۆیەشەوە نازناوی ئەندازیاری ئاشتبوونەوەی گشتیی پێ بەخشرا."

لە ڕۆژی (٣١-١-١٩٨٧) ئیدریس بارزانی، بۆدواجار بە ھۆی نەخۆشی کۆچی دواییکرد، لەڕۆژی (٦)ـی تشرینی یەکەمی (١٩٩٣) تەرمی ھەریەک لە مەلا مستەفا بارزانی، رابەری بزووتنەوەی نەتەوەیی و ئیدریس بارزانی، سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان لە رۆژھەڵاتی کوردستانەوە لە ڕێوڕەسمێکی جەماوەری گەورە ھێندرانەوە ھەرێمی کوردستان و لە ناوچەی بارزان بە خاک سپێردران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین