وەزارەتى پێشمەرگە: خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە گەڕایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا گەڕانەوەى خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە بۆ "، بۆ نەورۆز و ئەیلوولی ساڵەکانی (2020) و (2021) و خشتەی نەورۆزی (2022)" دەخاتەڕوو.

ڕۆژى پێنجشەممە (یەکى شوباتى/2024) وەزارەتى پێشمەرگە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەیلولی (2022) و نەوڕۆزی (2023) ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و خشتەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی (2020) و (2021)، لەگەڵ خشتەی نەورۆزی (2022) ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی(70 و 80) ی پێشمەرگە و پاشکۆیی خشتەکانی نەورۆز و ئەیلولی ساڵەکانی (2021٫2020 و نەورۆزی 2022) سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و لەلایەن فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە رێکارە ئیداری و کارگێرییەکانی بۆ دەگیرێتەبەر."

هاوکات  سەرۆکی ئەرکانى وەزارەتى پێشمەرگە ڕایگەیاند، "ئەمە نۆیەمین خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کە کارمان لەپێناو هەرچی زوو گەرانەوەیان کردوە و هەموو هەولێکیش دەدەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی تەواوی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە ڕیچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت، هاوکات سەرۆکی ئەرکان دڵنیاییدا کە کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت و بەپێی پێویست و لەکاتێکی گونجاودا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەردەچێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین