سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فينله‌ندا كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئانو سارێلا، باڵیۆزى فینلەندا لە عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەسەر برەودان بە پەیوەندیەکانى هەردوولا دا.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ (چوارى شوباتى/2024)  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو ئانو سارێلا باڵيۆزى فينله‌ندا له‌ عێراق كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى فينله‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ بواره‌ جياكاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

لەو دیدارەدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شداريى فينله‌ندا له‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا ده‌ربڕى و ستايشى پشتگيريى فينله‌نداى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى هێزه‌كانى فينله‌دا كرد كه‌ هێشتا له‌ هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئه‌ركدان.

لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا باسیا لە كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراينا و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش و ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین