سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەى ساڵیادى ڕاگەیاندنى یەگرتووى ئیسلامیى کوردستان بۆ ئەمیندارى ئەو حیزبە "ڕۆڵى یەکگرتوو لە ژیانى سیاسى هەرێمى کوردستان" بەرزدەنرخێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (شەشى شوبات/2024) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت "سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌منیدارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان‌، پیرۆزباییى یادى (30) ساڵه‌ى ڕاگه‌یاندنى یه‌كگرتووى له‌ به‌ڕێزیان و سه‌ركردایه‌تى و جه‌ماوه‌رى یه‌كگرتوو كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها ڕۆڵى یه‌كگرتووى له ژیانى سیاسیى هه‌رێمى كوردستاندا به‌رز نرخاند."

هاوکات لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لاى خۆیه‌وه‌ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌منیدارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان‌، "سوپاس و پێزانینى خۆیان و سه‌ركردایه‌تى و جه‌ماوه‌رى یه‌كگرتوویان بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین