سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى و سوپاسالارى توركیا كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەولێر لەگەڵ وەزیرى بەرگری و سوپاسالارى تورکیا کۆبوونەوە و هەردوولا "جه‌ختیان له‌ گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌شى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌."

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (حەوتى شوبات/2024)‌ 2024/2/7 سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز یاشار گوله‌ر وه‌زیرى به‌رگریى توركیا و مه‌تین گوراك سوپالارى توركیا كرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ باڵیۆزى توركیا له‌ عێراق ئاماده‌ى بوو، "په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شی نێوانیان، دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى"، تاوتوێ كران.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى بەرگریی تورکیا جەختیان لە "له‌ گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌شى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌ و پاراستنى ئاسایشى سنووره‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، داكۆكیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیى باش، دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانى داعش له‌ ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین