شاندێکی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی کۆشکی سپی و پێنتاگۆن کۆبوونەوە
نوچەنێت:
سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە بەردەوامیی سەردانەکەیاندا بۆ ئەمەریکا، ڕۆژی ھەینی (9-2-2024) شاندی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان چەند کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکی لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن) ئەنجامدا بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا دەربارەی "دوا پەرەسەندنەکان و برەودان بە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیی عێراق و ئەمەریکادا."

کۆبوونەوەکان لەگەڵ ھەر یەک لە ئامۆس ھۆکستاین گەورە ڕاوێژکاری سەرۆک بایدن بۆ کاروباری وزە و وەبەرھێنان لە کۆشکی سپی، ئەزرا زیا، بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ ئاسایشی سڤیل، دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، دانیێل شاپیرۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی نزیک، بەڕێوە چوون.
ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، لە کۆبوونەوەکاندا "پرسی وزە و گرنگیی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا، دۆخی پێکھاتەکان و ئاوارەکان، ئازادیی ڕادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال، پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و شەڕ لە غەززە و ئەگەر و لێکەوتەکانی، خرانە بەر باس و گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا."
شاندی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان فەوزی ھەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی، فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە و نیاز ساڵح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، بە یاوەریی تریفە عەزیز نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە واشنتۆن، بۆ دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکی لە سەردانێکی چەند ڕۆژیداین بۆ ئەمەریکا.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment