لیژنەی راسپێردراو بۆ كاروبارى ئه‌نفال: دەبێت حکومەتی هەرێم و فیدراڵ پابەندی راپۆرتەکەمان بن کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

ساره‌ دڵشاد، ئەندامی لیژنەی راسپێردراوی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە شاڵاوى ئەنفال، لە لێدوانێکی بۆ "نوچەنێت" باسی لەوە کرد داواکاری کەسوکاری ئەنفالکراوەکان لە ١٩ خاڵی راپۆرتێكدا کورتکراونەتەوە دەبێت حکومەتی هەرێم و فیدراڵی کار بۆ جێبەجێکردنییان بکەن

پێشتر پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی راسپاردبوو تاکو سەردانی گەرمیان بکەن و لە نزیکەوە گوێ لە داواکاریەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوان بگرن، ئەمرۆ ١٤ی نیسان، لیژنه‌كه‌ راپۆرتیكى ئاماده‌كرد بوو له‌ په‌رله‌مان تاوتوێ كرا.

ساره‌ دڵشاد ئەندام لە لیژنەی راسپێردراوی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت گووتی، "بە گشتی داواکاری ئەنفالکراوان زۆر بوو، بەڵام ئێمە ١٩ خاڵمان ئامادەکردووە پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ پابەندی بەو راپۆرتە و جێبەجێ بکرێت".

سه‌باره‌ت به‌ داواكارییه‌كانى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان ساره‌ گوتى، "كێشه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌ ناوچه‌كه‌یان و كێشه‌ى رێگه‌وبان و دامه‌زراند و نه‌بوونى هه‌لى كار بۆ وارسى شه‌هیدان وچه‌ندان كێشه‌ى تر هه‌یه‌".

له‌ لێدوانه‌كه‌ى ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ باسى له‌وه‌یش كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان ئاماده‌بووه‌ و په‌رله‌مانتارانیش كۆمه‌ڵێك پرسیاریان لێكردووه‌ و به‌ هیواى ئه‌وه‌ن له‌ داهاتوودا به‌ چه‌ند ئه‌نجامێك بگه‌ن و خزمه‌تى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین