سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسولى گشتیی نوێى به‌ريتانيا كرد کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە جه‌يمس گۆڵدمان كونسولى گشتيى نوێى به‌ريتانياى له‌ هه‌رێمى كورستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (12/ شوباتى/ 2024)  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا به‌خێرهاتنى كونسولى گشتيى نوێى به‌ريتانياى له‌ هه‌رێمى كورستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ريتانيادا‌‌، دووپات كرده‌وه‌.

کۆنسوڵى بەریتانیا خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كۆنسولى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌ پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و خوازياره‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ببات.

لە بەشێکى دیکەى گفتوگۆکانیان دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌یان، تاوتوێ کرد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین