سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: دەبێت سنوورێک بۆ هەڵسوکەوتی گرووپە چەکدارەکان دابنرێت
نوچەنێت:
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکى دیکەى دیمانەکەیدا جەخت لەسەر پێویستیی "سنووردانان بۆ هەڵسوکەوتی گرووپە چەکدارەکان" دەکاتەوە و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کە "ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە پاراستنی هەرێمدا بگێڕێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان (هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع ئەلسوودانی)ی بەرز نرخاند و داوای لە حکوومەتی عێراقی کرد کە "لە پاراستنی هەرێمی کوردستاندا ڕۆڵێکی بنەڕەتی ببینێت".
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕوونی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان "لە چوارچێوەی عێراقدا، نەک بە تەنیا" بڕیار لەسەر بوون و مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدات.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕەتی کردەوە، کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسرائیلدا هەبێت و گوتی، "هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە و هیچ بارەگایەکی مۆسادیش لە هەرێمی کوردستان نییە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە “بانگەشەکانی ئێران بۆ بوونی هێزەکانی مۆساد لە هەرێم، ڕاست نین". و ڕوونی کردەوە، کە تاران "هیچ بەڵگەیەکی لەسەر بوونی هێزەکانی مۆساد لە هەرێم، نەداوەتە بەغدا." و دووپاتیشی کردەوە کە "هەرێم سەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ ئێران." و "ناکرێ مووشەکبارانی ئێران کە بووە هۆی کوشتنی خەڵکی سڤیل، بخرێتە خانەی دۆستایەتی."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment