سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیرانی یۆنان پەیوەندییەکان و ھاریکاریی ھاوبەش تاوتوێ دەکەن
نوچەنێت:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی (16/شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن لە ئەڵمانیا، لەگەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان، کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا دەرفەتەکانی برەودان بە "پەیوەندییەکانی یۆنان لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و فراوانکردنی ھاریکاریی ھاوبەش، دۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشەکانیان، ھەڕەشەی تیرۆر و مەترسییەکانی داعشیان لە ناوچەکە تاوتوێ کرد."
ھاوکات ھەردوولا "جەختیان لە خواستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە ھەموو بوارەکاندا کردەوە. ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی یۆنان خواستی خۆی "بۆ سەردانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە داھاتوویەکی نزیکدا دەربڕی، ھەروەھا بە وردی بیروڕایان دەربارەی مەترسیی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گۆڕییەوە و دووپاتیان کردەوە کە پێویستە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزرێت و ڕێگە نەدرێت شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەوە زیاتر پەرە بستێنن."
ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، دۆخی سووریا و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment