سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بڵاویمردەوە، لە درێژەی بەرنامەکەیدا لە کۆنفرانسی ئاساییشی مینوشن لە ئەڵمانیا، ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی (16-2-2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سیمتجی مولەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری بەرگری، کۆبووەوە.

سەبارەت بە دۆخی عێراق و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، ھەردوولا باسیان "لە ڕۆڵ و بەشداریی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا کرد و تیشکیان خستە سەر ھاوکاری و پشتگیریی ئەڵمانیا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان."

ھاوکات سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "سوپاس و پێزانینی بۆ ئەڵمانیا دووپات کردەوە بۆ بەردەوامیی ئەرکی ھێزەکانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و ستایشی ھێزەکانی ئەڵمانیای کرد بۆ یارمەتیدان و پشتیوانی لە پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی کارو‌باری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە."

لە کۆبوونەوەکەدا ھەروەھا دوایین پێشھاتەکانی شەڕ لە غەززە و کاریگەری و لێکەوتەکانیان، خرانە بەر باس.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین