وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: وڵاتەکەم لە پشتگیریی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

پاشینوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (17/شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە میونشن لەگەڵ ستێفان سێجوورنێ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە و دۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، ھەردوولا کۆک بوون کە "ئەگەری فراوانبوونی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، مەترسییە بۆ سەر ئارامی و سەقامگیری و ھاوڕا بوون لەوەی ھەموو ھەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە بدرێت و باری مرۆیی لە غەززە و گەیاندنی یارمەتی بۆ لێقەوماوان، لەبەرچاو بگیرێت."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا ھاتووە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی "سوپاس و پێزانینی بۆ دۆستایەتی و پەیوەندیی دێرینی فەرەنسا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان" دووپات کردەوە. لەمبارەیەوە بەتایبەتی ستایشی بۆ ڕۆڵی سەرۆک ماکرۆن دەربڕی. 

ھاوکات لای خۆیەوە سێجوورنێ دووپاتی کردەوە کە "وڵاتەکەی لە پشتگیریی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین