د. رێواز فایق: هەولێر وەک قەڵا قایم و وەک ورەی پێشمەرگە خۆڕاگرە کوردستانی

نوچەنێت:

د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سه‌ر شارى هەولێر بە هەوڵێکى نەزکۆکانە وەسف دەکات  و  دەشڵێت، هێرشکردنە سەر هەولێر هەوڵێکی ترسنۆکانەیە بۆ تێکدانی ئارامی پایتەختی هەرێمی کوردستان.

د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەى  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دووێنێ شەو بڵاویکردەوە،هێرشکردنە سەر هەولێر هەوڵێکی ترسنۆکانەی نەزۆکە بۆ تێکدانی ئارامی پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا هەولێر وەک قەڵا قایم و وەک ورەی پێشمەرگە بەهێز و خۆڕاگرە.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە دوێنێ شەو کاتژمێر نۆ شەو بە درۆن هێرشکرایە سەر فرۆکەخانەى هەولێر و بنکەى سەربازیى ئەمەریکییەکان، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین