وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا هەڵوێستى خۆى لەسەر بڕيارەكەى دادگاى فيدڕاڵى راگەياند کوردستانی

نوچەنێت

ماتيۆ ميلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند، "پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەین لە نزیکترین دەرفەتدا و هانی ئەوە دەدەین، هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەرانە و شەفاف بێت."

چوارشەممە (21/شوبات/ 2024) ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە بڕيارى دادگاى فيدڕاڵى رايگەياند، "ئەو راپۆرتانەمان بینیون کە باس لە بڕیارەکەی دادگە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسە ناکۆکەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەن؛ ئێمە هێشتا خوێندنەوە بڕیارەکە دەکەین.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى گوتەبێژەكەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "وەک سیاسەتی دوورمەودای ئەمریکا، ئێمە پشتگیریی لە  هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەین لە نزیکترین دەرفەتدا."

دوێنێ چوارشەممە دادگاى فيدراڵى عێراق بڕيارى هەڵوەشاندنەوەى كورسى كۆتاكانى دا، ئەوەش لەسەر ئاستى ناوخۆى عێراق و هەرێمى كوردستان كاردانەوەى جياوازى لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین