سەرۆکى خولى پێشووى پەرلەمان: دواخرانى هەڵبژاردن مەترسى لەسەر دامەزاروەکانى کوردستان هەیە کوردستانی

نوچه‌ نێت

رێواز فایەق، سەرۆکى خولى پێشووى پەرلەمانى کوردستان بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لادانی کورسیی کۆتاکان یەکلاکەرەوەیە و تانەی لێ نادرێت، دواخرانی چەندین جار وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، مەترسیی جددی لەسەر رەوایی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان هەیە''.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22/شوبات/ 2024) سەرۆکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانە،رێواز فایەق لەبارەی کاریگەریی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەسەر پەیوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی دەڵێت، ''هیوادارم کاریگەریی نەبێت، ئێمە ئێستا لە قۆناخێکی نوێداین و دەبێ ئارامتر بیربکەینەوە و ئامادەکاری بۆ ئەوە بکەین کە هەڵبژاردن لە سەرەتای مانگی شەشدا بکرێت، بۆیە دەبێ هەموو لایەنەکان بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کە سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پشکی ئەوانە، پەرۆشی ئەوە بن، کە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت."

سەبارەت بە هەڵوێستى فەرمى یەکێتیش سەرۆکى پێشووى پەرلەمان کە هاوکات ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتی نیشتیمانى کوردستان گوتى، "لە بنەڕەتدا یەکێتی لە رێگەی سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان تانەی لە هەندێک لە مادەکانی یاسای هەڵبژاردن دا و بەشێک لەو بڕیارانەی کە دەرچووە، نێوەڕۆکی بڕیارەکە ئەو داواکارییانەیە کە ئێمە پێشکێشمان کردبوون و بەشێکی دیکەی رەنگە بابەتی دیکە بن کە 100٪ ئێمە بەو شێوەیە داوامان نەکردووە، بەڵام دواجار ئەمە دەسەڵاتی بڕیاردانی دادگەیە و بەو شێوەیە بڕیاری لەسەر داوە و بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیە و جارێکی دیکە تانەی لێ نادرێت."

دەربارەى کاریگەرى بڕیارەکانى دادگاى فیدڕاڵیش رێواز فایەق جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، هەر کەسێک ئازادە چۆن رای خۆی دەرببڕێت، بەڵام قسەکردن لەسەر ئەوەی کە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی نادەستوورییە، ئەوە خودی دادگەکە بەرپرسە لەوەی کە بڕیار بدات یاسایەکی دیاریکراو دەستوورییە یان نا، قسەکردن لەسەر ئەوەی کە ئایا بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی دەستوورییە یان نا، لە راستیدا لە فیقهی یاسادا شتێکی وا نییە کە ناوی ئەوە بێت، دەتوانیت بڵێیت یاسایەک نادەستوورییە یان مادەیەکی یاسا نادەستوورییە، بڕگەیەکی یاسایی نادەستوورییە، بەڵام بڵێیت بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی نادەستوورییە لەکاتێکدا ئەو خۆی دادگەیەکی تایبەتمەندە بە بڕیاردان لەوەی کە بابەتێکی دیاریکراو بە دەستووری ئەژمار دەکرێت یان نا، شتی وا لە فیقهی یاساییدا نییە و منیش حەز ناکەم قسەیەک بکەم کە لە نێو یاسادا بوونی نەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین