سەرۆک بارزانى سەرەخۆشى لە خانەوادەى سەید موحسین تاوەگۆزى دەکات کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک مەسعوود بارزانى، لە پەیامێکدا سەرەخۆشى لە خانەوادەى سەید موحسین محەمەد تاوەگۆزى، کەسایەتى کۆمەڵایەتى و سەرۆک هۆزى تاوەگۆزى دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22/شوبات/ 2024) سەرۆک بارزانى لە پەیامەکەى دا بۆ خانەوادەى سەید موحسین تاوەگۆزى دەڵێت، " پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم."

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان و سه‌رۆکی هۆزی تاوگۆزی كاك (سه‌ید موحسین محه‌مه‌د)ـمان پێگه‌یشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو سه‌ید موحسین محه‌مه‌د به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سەبر و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا اليه راجعون

مسعود بارزانی

22ـی شوباتی 2024

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین