سەرۆکى هاوپەیمانى رافیدەین: بایکۆتى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان دەکەین کوردستانی

نوچه‌ نێت

یونام یوسف کەنا، سەرۆکى هاوپەیمانیى رافیدەین رایگەیاند، لەو بڕیارەی لە دادگای فیدراڵی دژی نەمانی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانى کوردستان دەرچووە، بۆیە بڕیاریانداوە لەگەڵ دادگاکە کۆببنەوە، ، ئەگەر دادگا لە بەرژەوەندیی ئەوان بڕیار نەدات، ئەوە وەکو کریستیانەکان بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەن."

ئەمڕۆ هەینى (23/شوبات/ 2024) سەرۆکى هاوپەیمانیى رافیدەین بە رووداوى رایگەیاند، نەمانی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە ئەنجامی ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی بوو، کە نەیانتوانی لەسەر یاسای هەڵبژادن رێکبکەون، سەرەنجام گەیشتە سکاڵا تۆمارکردن لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق. 

 سەرۆکى هاوپەیمانیى رافیدەین پێیوایە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە بڕیارەکەیدا دەچێتەوە و گوتی: "پشتیوان بە خوا لە چەند رۆژى داهاتوودا دادگا مافەکانمان پێدەداتەوە".

دەربارەى بڕیارەکەى دادگاش دەڵێت، "ئێمە گومانمان لە دادبینیی دادگا نییە، پشتیوان بە خوا لە چەند رۆژى داهاتوودا دادگا مافەکانمان پێدەداتەوە، ئەوەى کە پەیوەندارە بەوەى کە برایانمان لە پارتەکان هەڵوێستیان چى دەبێت، بە دڵنیاییەوە ئەو پرسە رەتکراوەیە، ئێمە (33) ساڵە پیادەى ئەو مافەمان کردووە، تەنانەت ئەگەر یاساش نەبووبێت، بووەتە عورفێک لە ناوچەکە و مافى پێهکاتەکان بایۆمەترى دیموکراسییە، ئەگەر مافەکانیان گەرەنتی نەکرابێت، دیموکراسی نییە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین