بارەگاى بارزانى راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچه‌ نێت

بارەگاى بارزانى راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، بەگوێرەى راگەیێندراوەکە پرسەى زەکیا مەلا مستەفا بارزانى خوشکى سەرۆک مەسعوود بارزانى ماوەى سێ رۆژ دەبێت لە شارۆچکەى سەڵاحەدین.

ئێوارەى هەینى (23/ شوبات/ 2024) بارەگاى بارزانى راگەیێندراویکى بڵاوکردەوە، تێیدا رێوشوێنى پرسەى خوشکى سەرۆک بارزانى روون کردۆتەوە.

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

دوای كۆچی دوایی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) بە جەماوەری خۆشەویستی كوردستان و گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە پرسەی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) لە ڕۆژی شەممە 24ی شوباتی 2024ـەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەلاحەدین بەڕێوە دەچێت لەم كاتانەدا:

بەیانیان: كاتژمێر 10هەتا 12ـی پێشنیوەڕۆ

ئێواران: كاتژمێر 2 هەتا5ـی پاشنیوەڕۆ

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

23ی شوباتی 2024

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین