کەشناسی ھەرێم: شەپۆلێکی باران و سەرما ڕوو لەناوچەکەمان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە ھەندێ ناوچە باران دەبارێت و سبەی یەکشەممە شەپۆلێکی با و سەرما ناوچەکەمان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (24-2-2024) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە "ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران لە ھەندێ ناوچە شاخاوییەکان."

ھەروەھا سبەی یەکشەممە دەڵێت، "ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا لە ھەندێ ناوچەدا دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران، وە خێرایی با چاڵاک دەبێت ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ ھەیە لە ناوچەکانی سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان."

کەشناسی ھەرێمی ھۆشداری دەدات لەبارەی شەپۆلێکی سەرما و ئاماژە بەوە دەکات، "لە ئێوارەی رۆژی یەک شەممەوە بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیری کاریگەری لەسەر ناوچەکەماندا دەبێت و خێرایی با چاڵاک دەبێت بە تایبەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان لە رۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما ڕوو لە نزم بوونەوە دەکات کە تێیدا بەرزترین پلە (4–6) پلەی سیلیزی دادەبەزێت و نزمترین پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان دەگاتە سفری سیلیزی، وە بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین